٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٣ - ١٩:٤٤
سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پاریس

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە بە چەندین مەبەست لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی، ڕۆشنبیری و واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ستراتیژی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، سەردانی فەڕەنسای کرد.

 لە بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە سودانی لەم سەفەرە یەک ڕۆژەیەدا ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیی نێوان عێراق و فەرەنسا واژۆ دەکات.

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا فەرەنسیەکەی «ئیلیزابێت بۆرن» و «ئیمانوێل ماکرۆن» سەرۆکی فەرەنسا و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و هەروەها نوێنەری کۆمپانیا و بازرگانانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری، پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکان، بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراو و ئابوورییەکان، کڕینی چەک، پاراستنی ژینگە، مافی مرۆڤ، پەروەردە و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان، گواستنەوە و دامەزراندنی میترۆو، گۆڕینی ژێرخانی ئابووریی عێراق یەکێکە لە ئامانجە دیارەکانی ئەم گەشتە.

342/